کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزاى خواى لێبێت- وەکو بانگخواز ومامۆستا، بۆی ڕوونکردەوە کە ئەو دەڕوات بۆ لای خەڵکانێک گاوڕن؛ بۆئەوەى ئامادە بێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیان، پاشان بۆئەوەى بە گرنگترین بابەتەکان دەستپێبکات لە بانگەوازیدا، سەرەتا بانگیان دەکات بۆ ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕیان ؛ ئەمیش بەوەى شایەتمان بهێنن (لا إله إلا الله و محمد رسول الله)؛ چونکە ئەگەر شایەتمان بهێنن دێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ئەگەر لەمەدا گوێڕایەڵ بوون ئەوا فەرمانى نوێژکردنیان پێدەکرێت؛ چونکە گەورەترین واجبە لەپاش تەوحید -یەک خوا پەرستی-، ئەگەر نوێژیان کرد ئەوا فەرمان بە دەوڵەمەندەکانیان دەکرێت زەکاتی ماڵ وسامانیان بدەن بە هەژارەکان، پاشان ئاگاداری کردەوە وەرگرتنی باشترین سامانی دەوڵەمەندەکان چونکە ئەوەى واجبە بریتیە لە وەرگرتنی مامناوەندی سەروەت وسامان لە کاتی زەکاتداندا پاشان ئامۆژگاری کرد بە دوورکەوتنە لە ستەمکردن؛ بۆئەوەى ستەملێکراو نزای لەسەر نەکات، بەدڵنیاییەوە نزاکەى وەڵام دەدرێتەوە.