لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە براكەی بڵێت: ئەی کافر، ئەوا بەسەر یەکێكیاندا دەشکێتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات لەوەی کەسێک بە برا موسوڵمانەکەی بڵێت: ئەی کافر، بەهۆی وشەی كوفرەوە یەکێكیان شایستەی ئەو وشەیە، ئەگەر ئەو كەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا ئەو وشەیە بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سەرزەنشتکردنی موسوڵمان لەوەی شتانێک بڵێت بە برای موسوڵمانی کە تێیدا نیە لە سیفەتەكانی تاوانباری وکوفر کردن.
  • هۆشداریدان لەو وتە ناڕەوا وخراپە، ئەوەی بە ناهەق بیڵێت بە براكەی لە مەترسیدایە، وپێویستە ئاگامان لە زوبانمان بێت، وهیچ نەڵێین مەگەر بە حەق وڕاستی نەبێت.