لە حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ سەبارەت بە هەندێک کردەوە وەکو پەرستن ئەنجامم دەدا لە جاهیلیەتدا وەکو خێرکردن وئازادکردنی کۆیلە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، ئایا هیچ پاداشتێکم دەدرێتەوە (لەسەر ئەنجامدانیان)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری