ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات : کاتێک هاوەڵان دانیشتبوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا پیاوێک هاتە ژوورەوە لەسەر وشترێک، وشترەکەى لەسەر زەوی دانا پاشان بەستیەوە، پاشان پرسیاری لێیان کرد: کامتان موحەمەدە؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوانیاندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپیەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە ووتی: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: گوێم لێتە، پرسیار بکە وەڵامت دەدەمەوە. پیاوەکە بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە لێم توڕە مەبە. مەبەستی ئەوەیە بەهۆی پرسیارەکانمانە ناڕەحەت وبێزار مەبە، فەرمووی: چیت دەوێت پرسیار بکە، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ئەم سوێندخواردنەى بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر ڕاستگۆیی، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا ؟ -مەبەستی پێنج نوێژە فەرزەکەیە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ -مەبەستی مانگى ڕەمەزانە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان ودابەشی بکەیت بەسەر هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، زیمام مسوڵمان بوو، و ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەو بانگەوازى قەومەکەى دەکات بۆ ئیسلام ومسوڵمان بوون، پاشان خۆی ناساند کە ئەو زیمامی کوڕی سەعلەبەیە (ضمام بن ثعلبة) لە بەنی سەعدی بەنی بەکرە.