لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت، وبەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس پێویستی پێی نابێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات لەسەر ئەوەی دابەزینی عیسای كوڕی مەریەم -علیهما السلام- نزیكە، و بەدادپەروەری حوكم دەكات لەنێو خەڵكی بە شەریعەتی موحەمەدی، ئەو خاچە دەشکێنێت كە گاوڕەكان بەمەزنی دادەنێن، وعیسا -علیه السلام- بەراز دەکوژێت، وسەرانە -جزیە- هەڵدەگرێت -نامێنێت-، وهانی خەڵكی دەدات بۆ مسوڵمان بوون وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە. وپارە وسامان زۆر دەبێت هەتاوەکو کەس وەری ناگرێت ؛ چونكە هێندە زۆرە خەڵك پێویستی پێی نیە وبەشی خۆیان هەیە، وبەرەكەت وخێری زۆر دادەبەزێتە نێو هەموو سامانەكان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • جەختکردنەوە لەسەر دابەزینی عیسا -علیه السلام- لە کۆتایی دونیادا، ولە نیشانەكانی قیامەتە.
  • شەریعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شەریعەتێکی تر لە پاشی نایەت بۆیە هەرگیز هەڵناوەشێتەوە -نەسخ ناکرێتەوە- بە شەریعەتێکی تر.
  • دابەزینی بەرەکەت بۆ نێو پارە وسامانەکان لە کۆتایی دونیادا، وخەڵکی گرنگی پێنادەن.
  • موژدەدان بەوەی ئاینی ئیسلام دەمێنێتەوە هەتاوەكو پێغەمبەر عیسایش -علیه السلام- حوكمی پێدەكات لەكۆتایی دونیادا.