عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی لەبەری بكەم، پیاوانێك لە قورەیش نەهیان لێکردم لەم كارە، ووتیان: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤە لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەیی قسە دەكات، ولەوەیە هەڵە بكات، بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا. قسەكەی ئەوانم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بە پەنجەى ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت لەهەموو حاڵەتێكدا ؛ لەكاتی ڕازیبوون وتوڕەییدا. وخوای گەورە سەبارەت بە پێغەمبەرەكەی دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى﴾ واتە: ﴿وە لە ھەوا وئارەزووە قسە ناکات * هەرچی دەیڵێت وەحی پەروەردگارە بۆی﴾ [النجم ٣-٤].