خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد وفەزڵی ئەوى دا بەسەر نەوەکانى تری ئیسماعیل لە عەرەبدا، وقوڕەیشی هەڵبژارد وفەزڵی ئەوی دا بەسەر تیرەکانى تری کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد وفەزڵی ئەوانى دا بەسەر تیرەکانى تری قوڕەیش، وموحەمەدی هەڵبژارد -صلى اللە علیە وسلم- وفەزڵی ئەوی دا بەسەر نەوەکانى بەنی هاشمدا، ئەو پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمە وخاوەنی زۆرترین فەزڵە لەگەڵ ئەمەشدا شانازی بەمەوە ناکات، بەڵام هەقیقەتێکە خواى گەورە لە وەحیدا پێی ڕاگەیاندووە، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکەم کەسە زەوی لەسەر لەت دەکرێت ولە گۆڕ دەردەچێت لە ڕۆژی قیامەتدا، ویەکەم کەسە شەفاعەت دەکات ویەکەم کەسە شەفاعەتەکەی قبوڵ بکرێت.