لە فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی سەودەى کچی زەمعە دەکات، ودەڵێت حەزی نەکردووە لە هیچ ئافرەتێک بچێت هێندەى سەودە چونکە تێگەیشتوو ونەفس بەهێز بوو. وهەروەها باسی ئەوە دەکات کاتێک (سەودە) تەمەنی گەورە بوو، وترسا لەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەڵاقی بدات ولێی جیا ببێتەوە ئەگەرچیش هیچ ئاماژەیەک نەبوو بۆ ئەم باسە، بەڵام ویستی ئەم فەزڵ وڕێزداری وپلەیەى بۆ بمێنێتەوە وبۆ هەتاهەتایە خێزانی باشترین پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم- ولە دایکانى ئیمانداران بێت، سەودە ووتی: من ڕۆژەکەى خۆم لە گەڵ تۆ ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەخشی بە عائیشە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-یش ئەمەی قبوڵکرد، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو شەوی تایبەت کردبوو بۆ عائیشە، شەوەکەى خۆی وشەوەکەى سەودە.