عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەرگیز غیرەتی لە هیچ خێزانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنی لە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت-، کە یەکەم خێزانی بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئاژەڵی بکردایەتە خێر وقوربانی بەشێک لە گۆشتەکانى بۆ هاوڕێکانی خەدیجە دەنارد، وعائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئارامگر نەبوو لەسەر ئەمە بۆیە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەڵێی هیچ کەسێک لە دونیا نەبووە جگە لە خەدیجە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار باسی سیفەت وکردەوەکانى خەدیجە دەکرد، وهەروەها یەکێک لە نهێنیەکانى ئەم پەیوەندی وخۆشەویستیەی ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە: (ومن منداڵم لە ئەو هەبوو)، چوار کچ ودوو کوڕی لە ئەو بوو جگە لە ئیبراهیم نەبێت کە لە ماریەی قیبتی بوو -ڕەزای خوایان لێبێت-. وجارێکیان هالەی کچی خوەیلید -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی وەرگرت بۆ ئەوەى بێتە ژوورەوە وسیفەتی ئیزن وەرگرتنی وەکو سیفەتی ئیزن وەرگرتنی خەدیجە بوو بەهۆی ئەوەى دەنگیان لە یەک دەچوو ئەمیش بووە هۆی ئەوە بوو کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاسوودە بێت وخەدیجەی بیربکەوێتەوە.