ئوم سەلەمە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جارێكیان گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو كە فەرمووی: هەرمسوڵمانێك تووشی كارەساتێك بێت وئەوە بڵێت كە الله پێی خۆشە: (إِنَّا لِلهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) [البقرة: 156] (واتە: ئێمه هەر هی خواین وهەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوه)، (اللَّهُمَّ أْجُرْنِي:خودایە پاداشتم بدەرەوە)؛ هەروەها پاداشتی ئارامگرتنم پێببەخشە، (فِي مُصِيبَتِي:لە كارەساتەكەم)، (وَأَخْلِفْ لِي:شتێك بخەرە شوێنی بۆم)؛ قەرەبووم بكەرەوە، (خَيْرًا مِنْهَا:كە خێرتر بێت -لەوەی لەدەستم دا-)، ئەوا خوای گەورە شتێكی خێرتر دەخاتە شوێنی بۆی. ئوم سەلەمە دەڵێت: كاتێك ئەبو سەلەمە مرد، ووتم: چی كەسێك لەنێو مسوڵمانان خێرترە لە ئەبی سەلەمە؟! یەكەم خێزان ماڵی ئەو بوو كە كۆچی كرد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان خوای گەورە یارمەتیدام وئەو نزایەم ووت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی، بۆیە خوای گەورە لە شوێنی ئەو پێغەمبەری خودای پێدام -صلى اللە علیە وسلم-.