پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەكی هاوەڵانی كرد کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات ؛ چونكە زۆر جەختی دەكردەوە لەسەر شتەكان لەم ئامۆژگاریەدا، وداوای وەسیەتیان لێكرد بۆئەوەی لەپاش ئەو دەستی پێوە بگرن، فەرمووی: وەسیەتتان دەكەم بە تەقوای خوای گەورە -عز وجل-، وئەمیش دێتە دی بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وگوێڕایەڵ بوون وجێبەجێكردنی فەرمانەکان ؛ واتا دەرهەق بە كاربەدەستەكان، ئەگەرچیش بەندەیەک ببێتە كاربەدەست یان خۆی بكات بە فەرمانڕەوا، واتا تەنانەت ئەگەر مرۆڤێك كە كەمترین پلەی هەیە لەلای خەڵكی بوو بە فەرمانڕەواتان ؛ ئەوا نابێت خۆتان بەگەورە بزانن لەئاستی ودەبێت گوێڕایەڵی بن، لەترسی نانەوەی فیتنە، وئەوەی بەژیاندا بمێنێت؛ ناكۆكی زۆر دەبینێـت، پاشان ڕێبازی ڕزگاربونی ڕوونكردەوە لەم فیتنە وناكۆكیانە، ئەویش بەدەستگرتنە بە سونەت وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان لەپاش ئەو، ئەبوبەكری سدیق، وعومەری كوڕی خەتاب، وعوسمانی كوڕی عەفان، وعەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوایان لێبێت-، وخۆگرتن بە سونەتەوە بە ددانە خرێكان ؛ ئەمیش بۆ جەختكردنەوەیە لەسەر دەستگرتن بە سونەت بە ئەوپەڕی توانا وجدی وپتەوی وچەسپاویەوە، وئاگاداری كردنەوە لە شتە داهێنراوەكان لەئایندا، چونكە هەموو داهێنراوێك لە ئایندا گومڕاییە.