لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە زۆر پێداگیر بوون لەسەر داواکردن، واتا زۆر داوا مەکەن وپێداگیر مەبن لەمەدا چونکە دەبێتە هۆی نەمانى بەرەکەت لە شتێک کە زۆر پێداگیری هەبێت لەسەر داوا کردنی، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات هەرکەسێک زۆر پێداگیری بکات لەسەر داواکردنی شتێک لە ئەو وپاشان ئەو شتەکە ببەخشێت لەکاتێکدا حەز بەم بەخشینە نەکات؛ ئەوا بەرەکەت لە شتە بەخشراوەکەدا نامێنێت بە گوێرەی پێداگیر بوونی کەسەکە لەسەر داواکردن.