هەرکەسێک لە ئێوەمان کردە بەرپرسیار لەسەر کۆکردنەوەى پارەی وسامانى زەکات وغەنیمە ودەستکەوت وجگە لە ئەوانە، ئەگەر دەرزییەکی دروومان یان شتێکی لەوە بچووکتریشمان لێ بشارێتەوە وبۆ خۆی بیبات ئەوا لە رۆژی قیامەتدا گیرۆدە دەبێت و وەکو دز حسێبی بۆ دەکرێت، واتە تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە ولێپرسینەوەى لەسەر هەیە، پیاوێک لە ئەنساڕ هەستا داواى ڕوخسەتی کرد بۆ وازهێنان لەو ئەرکەى کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی سپاردووە کە ئەنجامی بدات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: تۆ چیت دەوێت؟. پیاوەکە ووتی: گوێم لێبووە ئەوە وئەوەت فەرمووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من ئێستاش دەیڵێم، هەرکەسێک لە ئێوەمان کردە بەرپرس وکاربەدەست لە سەر کاروبارێک ئەوا با ئەوەى دەستی کەوت بیهێنێت ئەگەر کەم یان زۆر بێت، ئەوەى پێی بەخشرا ئەوا با بیبات، وئەوەى پێی نەبەخشرا ئەوا دیارە مافى ئەو نەبووە بۆیە با دەستی لێهەڵبگرێت.