لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت، یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕەوایەک بەخشی بێت؛ ئەوا دوو کۆمەڵ ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانی چاکەی پێدەکەن وهانی دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وکۆمەڵێکی تر فەرمانی خراپەی پێدەکەن وهانی دەدەن بۆ ئەنجامدانى، وپارێزراو ئەو کەسەیە کە خودا بیپارێزێت». صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە هەر پێغەمبەرێکی ناردبێت یان دەسەڵاتی بە هەر فەرمانڕاوەیەک بەخشی بێت ئەوا دوو کۆمەڵ لە ڕاوێژکاری هەبووە: کۆمەڵێک فەرمانى خێر وچاکەی دەکەن وئامۆژگاری دەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە، وکۆمەڵێک فەرمانى شەڕ وخراپەی پێدەکەن وهانى دەدەن بۆ ئەنجامدانى شەڕ وخراپە، وپارێزراو ئەو کەسەیە کە خودا بیپارێزێت لە کاریگەری ئەو کۆمەڵەی فەرمانى شەڕ وخراپەی پێدەکەن.