کۆمەڵێک کەس هاتن بۆ لای عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- ووتیان: ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین بەڵام کاتێک دەردەچین وئەوان جێدەهێڵین پێچەوانەى ئەو قسانە دەکەین، ئەویش (عبداللە) ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان (ئەم کارەمان) بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا. چونکە قسەکەیان درۆ بوو وخیانەتیان کرد وئامۆژگاری دەسەڵاتداریان نەکرد، بۆیە واجبە ئەگەر کەسێک بچێت بۆ لای دەسەڵاتدارەکان و وەزیرەکان وسەرۆکەکان وپاشاکان؛ پێویستە ڕاستگۆ بێت وئامۆژگاریان بکات وشتەکان وەکو خۆی بگێڕێتەوە وتاکە هەوڵی ئەوە نەبێت کە تەنها بەرژەوەندی خۆی بەدەستبهێنێت.