پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بەو كاربەدەستانەی كە داوای مافی خۆیان دەكەن لە خەڵكی؛ مافی گوێڕایەڵی وفەرمانبەرداری، لەكاتێكدا ئەو مافەی لەسەریانە جێبەجێی ناكەن؛ لە سەپاندنی دادپەروەری وبەخشینی دەستكەوت وگەڕانەوەی ماف بۆ ستەملێكراو ویەكسانی، ئایا چۆن هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكەین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێی وەرگێڕا؛ وەكو ئاماژەیەك بۆئەوەی حەز بەم بابەتانە ناكات، بەڵام پرسیاكار بۆ جاری دووەم وسێیەمیش هەمان پرساری لێكرد، بۆیە ئەشعەسی كوڕی قەیس -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاركاری بەلای خۆیدا ڕایكێشا بۆئەوەی بێدەنگی بكات. بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دواجار وەڵامی دایەوە وفەرمووی: گوێڕایەڵی قسەكانیان بن، وفەرمانەكانیان جێبەجێ بكەن؛ ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان لە دادپەروەری وپێدانی مافی خەڵكی، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر گوێڕایەڵی وجێبەجێكردنی مافەكان وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتیەكان.