ئیبن عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات ئەگەر بەیعەت وپەیمانیان بدایەتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیاندەکرد بە گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى بەست بە تواناوە، ئەگەر مسوڵمان فەرمانێکی پێکرا کە لە توانایدا نەبوو لە لایەن کاربەدەستەکەیەوە ئەوا لێرەدا واجب نییە کە ئەو فەرمانە جێبەجێبکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا}[البقرة: 286]، واتە:{خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر به هێندەی توانایی خۆی نەبێت}.