ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەی واجب بوونی گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى دەسەڵاتداری تێدایە، جا ئەگەر فەرمانەکە لەوانە بێت بە لامانەوە ڕەوایە یان بە لامانەوە ناڕەحەتە وڕەوا نییە، مەگەر فەرمان بکات بە تاوان وگوناهێک ئەوا لەم حاڵەتەدا نابێت گوێڕایەڵی بکرێت ونابێت فەرمانەکانى جێبەجێ بکرێت تەنها لەم تاوانەدا.