لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەبێت گوێڕایەڵ بیت وفەرمانەکان جێبەجێ بکەیت: لە کاتی ناڕەحەتی وهێوریدا، ولە کاتى جێبەجێکردنی فەرمانەکە بە چالاکیەوە یان بە ناچارییەوە، ولە کاتێک کە مافت دەخورێت». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕێنموێنی ئەوە دەکات کە پێویستە مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەموو حاڵەتێکدا، ئەگەر فەرمانەکە تاوان وسەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە نەبێت، یان شتێک نەبێت کە لە توانایدا نەبێت، بەڵام ئەگەر هەندێک جار تووشی قورسی وناڕەحەتی یان خواردنی هەندێک لە مافەکانى بوو دەبێت سەبر وئارام بگرێت ئەمیش بەهۆی پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانان وپاراستنی وڵات وخاکی مسوڵمانان لە فیتنە وئاژاوە وناکۆکی.

explain-icon

زیاتر