پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پێنج تایبەتمەندی بە ئەو بەخشیووە كە بە هیچ پێغەمبەرێكی تر نەبەخشراوە لەپێشی: یەكەم: بە ترساندن سەرخراوم، ترس دەچێنرێتە نێو دڵی دوژمنانم ئەگەرچیش دووری نێوانمان بە ئەندازەی مانگێكە. دووەم: زەوی كراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە؛ لە هەرشوێنێك بین نوێژەكانمان دەكەین، وخاكی سەر زەوی پاككەرەوەیە بۆمان لەكاتی نەبوونی ئاودا. سێیەم: دەستكەوتەكانی جەنگ (غەنیمە) بۆ ئێمە حەڵاڵ كراوە، ئەمیش ئەو شتومەكانەیە كە مسوڵمانان دەستیان دەكەوێت لەكاتی جەنگیان دژی كافرەكان. چوارەم: شەفاعەتی مەزنم پێبەخشراوە؛ بۆ هێوركردنەوەی خەڵكی لە ناڕەحەتی وەستان لە ڕۆژی قیامەتدا. پێنجەم: بۆ هەموو خەڵكی نێردراوم؛ بۆ هەموو مرۆڤ وجنۆكەكان، بەپێچەوانەی پێغەمبەرانی پێشوو كە بەتایبەتی دەنێردران بۆ گەلەكانیان.