شیکردنەوەى فەرموودەکە: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، پێغەمبەر بوو. پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ماوەى نێوان ئەو وپێغەمبەر نوح -علیهم السلام-؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ماوەى نێوان ئادەم ونوح دە سەدە بووە، پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ماوەى نێوان نوح وئیبراهیم -علیهم السلام-؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەمان وەڵامی دایەوە؛ دە سەدە بوو، پاشان پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە ژمارەی پێغەمبەران* (الرسل)؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سێ سەد وپانزە پێغەمبەر -رسول- بوون. *(جیاوازى هەیە لە زمانى عەرەبیدا لە نێوان -نبي- و -رسول- فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی -رسول-ەکان سێ سەد وپانزە بووە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە ژمارەی -نبي-یەکان بە هەزارەها بوون، وجیاوازى زۆر لە نێوان -نەبی:نبي- و -رەسول:رسول- باسکراوە کە لە زمانى کوردیدا بە هەردوویان دەڵێن: پێغەمبەر، جیاوازى زۆر لە نێوانیاندا باسکراوە بەڵام نزیکتریان لە پەسەندیەوە ئەوەیە کە پێشەوا ئیبن تەیمیە دەڵێت: رەسول بۆ خەڵکانێکی بێ باوەڕ وموشریک نێردرا بێت -یان شەریعەتێکی نوێی هێنا بێت- بەڵام نەبی بۆ خەڵکانێک نێردرا بێت کە باوەڕیان بە شەریعەتی رەسولەکە هەبووە بەڵام ئەو هاتووە بانگەوازی بکات وفێریان بکاتەوە وەکو نەبیەکانى بەنی ئیسرائیل)