لە ئوم شەریکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: «فووی دەکرد (بەسەر ئەو ئاگرەی کە) ئیبراهیم (فڕێدرایە نێویەوە)». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: (فووی دەکرد -بەسەر ئەو ئاگرەی کە- ئیبراهیم -فڕێدرایە نێویەوە-) بۆئەوەى ئاگرەکە زیاتر بێت؛ ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى زۆر ڕقی لە مرۆڤی یەک خودا پەرست ودڵسۆزە بۆ خواى گەورە، هەرشتێک فەرمانکرا بێت بە کوشتنی؛ خواردنی دروست نییە.