زەهدەم کوڕی موزرەبی جەرمی دەیگێڕێتەوە کە ئەو وکەسانێکی تر لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووون، وبانگەشەی سفرەیەکی (خوانێکی) خواردنی کرد وگۆشی مریشکی لەسەر بوو، وپیاوێک هاتە ژوورەوە لە هۆزی (بەنی تەیم الله) کە ڕەنگی سوور بوو لە ناعەرەبەکان (عەجەمەکان) دەچوو، وئەبی موسا بانگی کرد بۆ ئەوەى لەگەڵیان خواردن بخوات: وەرە لەگەڵمان بخۆ، بۆیە پیاوەکە وەستا ومەیلی لێنەبوو بیخوات، ئەبو موسا پێی ووت: من پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە لێی دەخوارد (لە گۆشتی مریشکی دەخوارد).