جابری کوڕی عبدالله -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی*، وڕێگەی داوە بە خواردنی گۆشتی ئەسپ وگۆشتی گوێدرێژی دەشتەکی**، وعبداللەی کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە تووشی برسێتیەکی زۆر بوون لە شەوەکانى جەنگی خەیبەردا، وکاتێک خەیبەر فەتح وڕزگار کرا، گوێدرێژە خۆماڵیەکانى ئەو شوێنەیان سەربڕی وگۆشتەکەیان لە ناو مەنجەڵەکان کوڵاند، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکردن کە مەنجەڵەکان سەرەو وژێر بکەونەوە وئەوەى تێیدایە فڕێی بدەن، وگۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی نەخۆن. *(گوێدرێژی خۆماڵی: بە -کەر- ناسراوە ئەو ئاژەڵەیە بۆ سواری وبارکردن لە ناو شار وگوندەکان بەکاردێت)، **(گوێدرێژی دەشتەکی: لەوەیە مەبەست ئەو گوێدرێژە بێت کە ڕەنگی ڕەش وسپییە، یان جۆرێک ئاژەڵی تر هەیە کە لە گوێدرێژ دەچێت لە زۆر سیفاتدا ولە دەرەوەى شوێنەکانى نیشتەجێبوون دەژێت بە عەرەبی پێی دەووترێت: الوضيحي)