فەرموودەکە باسی ئەوە دەکات کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە خەڵکی کۆپارەی وشتر و دووگی پەزیان دەبڕیەوە ودەیانخوارد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێیان کرد لەسەر ئەم کارەیان، وبنچینەیەکی بۆیان ڕوونکردەوە لەم مەسەلەدا، ئەویش ئەوەیە هەرشتێک ببڕدرێتەوە لە ئاژەڵەکان وەکو کۆپارەی وشتر و دووگی پەز -مەڕ وبزن- یان هاوشێوەى ئەمانە، لەکاتێکدا ئەم ئاژەڵانە زیندوون ئەوا ئەو بەشە بڕدراوانەوە حوکمی ئاژەڵی مردوویان هەیە ونابێت بخورێن، ئەگەر ئەو بەشە پاک بوو ئەوا وەکو پاک مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت یان بە پێچەوانەوە، دەستی مرۆڤ پاکە، و دووگی مەڕ پیسە، جگە لەو بەشانەى ئاژەڵ نەبێت وەکو خوریەکەى (سوفەکەى) وپەڕەکەى ومسکەکەى ومووەکەى وپێستەکەى ئەمانە پاکن.