پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژژگاریمانی کردووە وهانمانی داوە بۆئەوەى مارمێلکە بکوژین، وهەواڵیداوە هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، وحیکمەت لە کوشتنی ئەوەیە فووی دەکردە سەر ئەو ئاگرەى کە ئیبراهیم -علیه السلام- فڕێدرایە نێویەوە، وهەروەها ئاژەڵێکی ژەهراوی وپیس وزیانبەخشە.