لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە، یان وەکو ئەو کەسە وایە لە شەودا (بەردەوام) شەونوێژ دەکات و لە ڕۆژدا (بەردەوام) بەڕۆژوو دەبێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەوەی پێویستیەكانی ئافرەتی بێوەژن دابین دەكات كە پیاوەكەی مردووە وكەسی نییە كاروبارەكانی بۆ جێبەجێ بكات، وئەوەی پێویستیەكانی هەژاران دابین دەكات وخەرجیان بۆ دەكات ؛ بەهیوای پاداشتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەوا وەكو موجاهید وایە لەپێناو الله، یان وەكو ئەو كەسە وایە كە بەردەوام شەونوێژ دەكات بەبێ ماندووبوون، وڕۆژوو دەگرێـت بەبێ شکاندنی

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئامۆژگاری کردن بە هاوكاری ویەكگرتوویی وجێبەجێکردنی پێویستی لاوازەكان.
  • پەرستن هەموو کردەوەیەکی چاک دەگرێتەوە، ودابینكردنی پێویستی بێوەژن وهەژارەكان ؛ پەرستنە.
  • ئیبن هوڕەیڕە دەڵێت: مانای ئەوەیە خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەمانەی پێكەوە بۆ دەنووسێت ؛ ئەوەی ڕۆژوو دەگرێت بە بەردەوامی وشەو نوێژ دەكات بە بەردەوامی وجیهاد دەكات بە بەردەوامی، چونكە پێویستیەكانی بێوەژنێکی دابینكردووە ؛ لەجیاتی مێردەكەی، وپێویستی هەژارەكەی دابینكردووە ؛ كە نەیتوانی بۆ خۆی دابینی بكات، بۆیە كاتێك ئەوەی زیاتر بوو لەڕزقی پێویستی بەخشی وماندووبوونەكەی كرد بە خێر ؛ سوودەكەی بۆی ئەوەیە كە پاداشت دەدرێتەوە یەكسان بە پاداشتی ڕۆژووگر وشەونوێژكار وموجاهید.