پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کردووە کە کردەوەکان شەش جۆرن وخەڵک چوار جۆرن، شەش جۆری کردەوەکان: یەکەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار نەدابێت ؛ چوونە بەهەشت بۆ ئەو واجب دەبێت. دووەم: هەرکەسێک بمرێت وهاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت ؛ چوونە دۆزەخ بۆی واجب دەبێت و بەهەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە. وئەمانە ئەو دوو شتەن کە دوو سەرەنجام بۆیان مسۆگەرە سێیەم: نیەتی چاکەکاری، هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت لەدڵەوە ڕاستگۆ بێت وهەستی پێبکات، خوا بەم نیەتەى دەزانێت، پاشان ناتوانێت ئەو کردەوەیەک بکات چونکە لەژێر تواناى ئەودا نیە سەرئەنجام چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسرێت بەهۆی نیەتەکەیەوە. چوارەم: کردنی خراپە، هەرکەسێک خراپەیەک بکات ئەوا تەنها یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت. وەکو خۆی دەنووسرێت بەبێ زیادکردن پێنجەم: چاکە بە دە هێندە دەنووسرێت، وهەروەها هەرکەسێک نیەتی کردنی چاکەیەکی هەبێت وبیکات؛ ئەوا دە چاکەی بۆ دەنووسرێت. شەشەم: چاکە بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر دەنووسرێت، ئەمیش ئەوەیە کەسێک یەک جار ببەخشێت لەپێناو خواى گەورە ئەوا پەروەردگار بە حەوت سەد هێندە یان زیاتر چاکەى بۆ دەنووسێ، وئەمیش بەخشندەیی وفەزڵی خواى گەورەیە -تبارک وتعالى- لەسەر بەندەکانى. سەبارەت بە جۆرەکانی خەڵکی کە چوارن: یەکەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، هەرچی بوێت دەستی دەکەوێت، بەڵام لە کردەوەی چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە بۆیە چارەنووسی بەرەو دۆزەخە، ئەمیش کافرى دەوڵەمەندە. دووەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە ڕزقی دونیا، زۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، وچارەنووسی بەرەو بەهەشتە، وئەمیش ئیماندارى هەژارە. سێیەم: کەسێک کەمی پێبەخشراوە لە دونیا ولە کردەوەى چاک بۆ قیامەت بێبەشکراوە، ئەمیش کافرى هەژارە. چوارەم: کەسێک ڕزقی فراوانى پێبەخشراوە لە دونیادا، وزۆری پێبەخشراوە لە کردەوەى چاک بۆ قیامەت، ئەمیش ئیماندارى دەوڵەمەندە.