موعاز لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتی سواریدابوون، فەرمووی: ئەی موعاز؟ وسێ جار بەم شێوەیە بانگی کرد بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەوەى دەیڵێت. وهەموو جارێک موعاز بەم شێوەیە وەڵامی دەدایەوە: من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا، واتا هەموو جارێک وەڵامت دەدەمەوە کە بانگم بکەیت، ولە خزمەت ویارمەتی وجێبەجێکردنی پێویستیەکانتم. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وشاهێدی بدات بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ)، واتا: موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ واتا درۆ نەکات لەم شاهێدی دانە، ئەگەر بمرێت لەسەر ئەمە خواى گەورە چوونە دۆزەخی لەسەر حەرام دەکات. موعاز -ڕەزاى خواى لێبێت- داوای کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی پێبدات ئەم موژدە خێرە بە خەڵکی بڵێت بۆئەوەی دڵخۆش بن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ترسا لەوەى خەڵکی تەنها پشت بەئەمە ببەستن، وکردەوەیان کەم بێت. بۆیە موعاز بە کەسی نەووت ؛ هەتا پێش مردنی، ترسا لەوەى تووشی تاوان بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.