لە قەتادەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێند بە شکۆداری پەروەردگارمان. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: کافر چۆن حەشر دەکرێت لەسەر ڕووی لە ڕۆژی قیامەتدا؟! ئەویش فەرمووی: خواى گەورە وا دروستیکرد کە لەسەر پێیەکانی ڕێ بکات لە دونیادا ئایا ناتوانێت وایلێبکات کە لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟! خواى گەورە لەسەر کردنی هەموو شتێک توانادارە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • بێنرخی کافر لەلای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا و لەسەر ڕووی ڕێ دەکات.