خودای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، یەک ڕەحمەتی دابەزاندووەتە سەر زەوی، ونەوەد ونۆی داناوە بۆ ڕۆژی قیامەت، بە هۆی ئەم یەک ڕەحمەتەوە هەموو بوونەرەکان بەزەیی وڕەحمیان هەیە بەرامبەر بە یەکتر لە مرۆڤەکان وجنۆکەکان وئاژەڵەکان ومێرووەکان، هەتا ئەو ئەسپانەی بە خێرایی ناسراون پێیان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی زیان بە بێچووەکانیان نەگەیەنن، وبە هۆی ئەم ڕەحمەتەوە ئاژەڵە دڕندەکان ڕەحمیان هەیە بەرامبەر بە بێچووەکانیان، وخوای گەورە نەوەد ونۆ ڕەحمەتی داناوە بۆ قیامەت بۆ ئەوەی ڕەحم بکات بە بەندەکانی لەو ڕۆژەدا. فەرموودەی دووەم: خوای گەورەی بەرز وپیرۆز لەو ڕۆژەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد سەد ڕەحمەتی دروستکرد، هەموو ڕەحمەتێک بە گوێرەی نێوان ئاسمان وزەویە، بۆ دونیا یەک ڕەحمەتی دابەزاند، بە هۆیەوە دایک ڕەحمی هەیە بەرامبەر منداڵەکەی، وئاژەڵەکان وباڵندەکان بەزەییان هەیە بەرامبەر بە یەکتر، پاشان لە ڕۆژی قیامەت خوای گەورە تەواوی دەکات بە نەوەد ونۆ ڕەحمەتەکە، بۆیە ئەگەر مرۆڤ هەموو ئەم نیعمە مەزنانەی خوای گەورەی بۆ هەبێت لەم دونیایە کە پڕە لە ناخۆشی وبەڵا وتاقیکردنەوە کە هەموو بە هۆی یەک ڕەحمەتەوەیە، ئایا دەبێت سەد ڕەحمەت چۆن بێت لە قیامەتدا کە شوێنی مانەوە وپاداشتە.