ئەگەر مرۆڤ توڕە ببێت لە کەسێک وتوانای هەبێت کە توڕەییەکەى دەرببڕێت وئازاری کەسی بەرامبەر بدات؛ بەڵام لە پێناو خواى گەورە واز لەمە بهێنێت، وئارام بگرێت لەسەر ئەو شتانەى کە هۆکار بووە بۆ ئەم توڕەییە ئەوا ئەم پاداشتە مەزنەى بۆ هەیە لە قیامەتدا، بانگ دەکرێت لە پێش هەموو بوونەوەرەکاندا لە ڕۆژی قیامەتدا وبە ویستی خۆی هەر ئافرەتێکی لە ئافرەتانى بەهەشت لە (حۆریەکان:حور العین) بوێت کە هەموویان جوان وچاکن ئەوا هەڵیدەبژێرێت.