لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ هەموویان لە ڕووبارەکانى بەهەشتن». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ چوار ڕووبارن لە ڕووبارەکانى دونیا؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفیانی کردووە بەوەى لە ڕووبارەکارەکانى بەهەشتن، هەندێک لە زانایان دەڵێن: لە هەقیقەت وڕاستیدا ئەوانە لە ڕووبارەکانى بەهەشتن بەڵام کاتێک لەسەر زەوی دانران وسیفەتی ڕووبارەکانى سەر زەوییان وەرگرت؛ بوون بە یەکێک لە ڕووبارەکانى دونیا.