لە میقدادی کوڕی ئەسودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خۆر نزیک دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت»، سولەیمی کوڕی عامر دەڵێـت: والله نازانم مەبەستی لە میل چییە؟ ئایا دووری یەک میل لەسەر زەویدا یان ئەو میلەیە کە چاوی پێ دەڕێژن، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خەڵکی بە پێی کردەوەکانیان لە ئارەقدا (ئارەقی لاشەیان) نقوم دەبن، هەیانە (ئارەقەکە) دەگاتە لای قولەپێکانی، وهەیانە دەگاتە لای ئەژنۆکانى، وهەیانە دەگاتە لای کەمەری، وهەیانە ئارەقەكە لەغاوی دەگرێت». دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ دەمی کرد. (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خۆر نزیك دەكرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەكان، هەتاوەكو هێندەی یەك میل دوور دەبێت لەسەریانەوە. تابیعیەك بە ناوی سولەیم كوڕی عامر دەڵێت: والله نازانم مەبەستی كام میل بوو، میلی پێوانی زەوی، یان ئەو میلەی كە چاوی پێ كل دەكرێت؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خەڵكی لەنێو ئارەقی لاشەیان دەبن بە پێی كردەوەكانیان؛ تێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو گوێزنگەكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو ئەژنۆكانیەتی، وتێیاندایە ئارەقەكەی هەتاوەكو كەمەریەتی -هەتا شوێنی بەستنی بەنەخوێنەكەی-، وتێیاندایە ئارەقەكەی دەگاتە لای دەمی وناتوانێت قسە بكات. دەڵێت: وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دەستی ئاماژەی بۆ دەمی كرد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوەى ترس وناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت وهۆشداریدان سەبارەتیان.
  • خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا تووشی ناڕەحەتی دەبن لەکاتی وەستانیان لە شوێنی لێپرسینەوە ئەمیش بەپێی کردەوەکانیان.
  • هاندان وئامۆژگاری کردن بۆ ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان، وهەڕەشە کردن وترساندن لە نزیکبوونەوە لە کردەوە شەڕ وخراپەکان.