لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی حەسەنی کوڕی عەلی کرد -ڕەزای خوایان لێبێت-، وئەقرەعی کوڕی حابیسی لە لابوو، ئەقرەع ووتی: دە کوڕم هەیە هەرگیز ماچی کەسیانم نەکردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وفەرمووی: «هەرکەسێک ڕەحم نەکات، ڕەحمی لێناکرێت!». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ماچی حەسەنی کوڕی عەلی کرد -ڕەزای خوایان لێبێت-، وئەقرەعی کوڕی حابیسی تەمیمی لە لابوو، ئەقرەع ووتی: دە کوڕم هەیە هەرگیز ماچی کەسیانم نەکردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەیری کرد وفەرمووی: (هەرکەسێک ڕەحم نەکات، ڕەحمی لێناکرێت!)، ولە گێڕانەوەیەکدا: (من چی دەتوانم بکەم ئەگەر خواى گەورە ڕەحمی -بەزەیی- لە دڵتدا دەرهێنا بێت)؛ واتا من ناتوانم هیچ بکەم ئەگەر خواى گەورە سۆز وڕەحمەت وبەزەیی بە دانایی وحیکمەتی خۆی لە دڵت دەرهێنا بێت؟ ئایا من دەتوانم بیگەڕێنمەوە؟