لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن». (حەسەن وسەحیح - باش وڕاست) - (الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی ڕووندەکاتەوە کە لە گەورەترین هۆکارەکانى چوونە بەهەشت، دوو شتن: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی. تەقوای خواى گەورە: ئەوەیە لەنێوان خۆت وسزای خواى گەورە بەربەستێک دابنێیت، وئەمیش بەئەنجامدانى فەرمانپێکراوەکان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان دەبێت. وڕەوشت جوانی: بریتیەلە ڕووخۆشی وچاکەکاری وئازار نەدان. ولە گەورەترین هۆکارەکانى چوونە دۆزەخ، دوو شتن: زمان ودامێن. لە تاوانەکانى زمان: درۆکردن وغەیبەت وبوهتان کردن وهتد. ولە تاوانەکانى دامێن: زینا ونێربازی وهتد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • لە هۆکارەکانی چوونە بەهەشت ؛ هەندێک هۆکار هەن کە پەیوەندی هەیە بە خوای گەورەوە، لەوانەش: تەقوای خوای گەورە، وهەندێک هۆکار هەیە پەیوەستە بە بەندەکانەوە، لەوانەش: ڕەوشت جوانی.
  • ترسناکی زمان لەسەر خاوەنەکەى، ولە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخە ئەگەر لەتاواندا بەکاریبهێنێت.
  • ترسناکی شەهوەتە حەرامکراوەکان وداوێن پیسی لەسەر مرۆڤ، ولە هۆکارەکانى چوونە دۆزەخە.