عائیشە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێک هات بۆ لای ودوو کچی لەگەڵدا بوو، وداوای خواردنی کرد، وعائیشە هیچ شتێکی شک نەبرد پێی ببەخشێت جگە لە خورمایەک نەبێت، بۆیە پێیی بەخشی وئەویش کردی بە دوو لەتەوە ودابەشی کرد بەسەر کچەکانى وخۆی هیچی لێنەخوارد، وپاشان هەستا وڕۆیشت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە ماڵەوە وعائیشە ئەمەی بۆ باسكرد، ئەویش صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک کچی هەبێت وکاروبار وبەخێو کردیان بگرێتە ئەستۆ، وچاکەکار بێت بەرامبەریان وپەروەردەیان بكات، وخواردن وخواردنەوە وپۆشاكیان بۆ دابین بكات وئارامگر بێت لەسەریان؛ ئەوا دەبنە پەردە وبەربەست بۆی لە ئاگری دۆزەخ.