پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا هەقیقەتی دەوڵەمەندی ڕووندەکاتەوە ئەویش ئەوەیە دەوڵەمەندی بە زۆری ماڵ وسامان نییە، بەڵکو دەوڵەمەندی ڕاستەقینە بریتیە لە دەوڵەمەندی نەفس ودەروونی مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ قەناعەتی هەبوو بەوەى خودا پێی بەخشیووە وچاوی لە ژیانی خەڵکی تر نەبوو بۆئەوەى وەکو ئەوان خۆی ماندوو بکات وسامانی زیاتر بەدەست بهێنێت؛ ئەوا لە دەوڵەمەندترینی مرۆڤەکان دەبێت.