پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیە یەکێک لە هۆکارەکانى بەهێزبوونی پەیوەندی لەنێوان ئیمانداران باسدەکات کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوە ودامەزراندنی خۆشەویستی لەنێوانیان، ئەویش ئەوەیە ئەگەر پیاوێک برایەکی مسوڵمانی خۆشویست یان ئافرەتێک خوشکێکی مسوڵمانی خۆشویست ئەوا با پێی بڵێت کە لەپێناو خواى گەورە خۆشی دەوێت.