لە موعاویەی کوڕی حەیدە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تیاچوون بۆ ئەو کەسەی کە درۆ دەکات بۆ ئەوەى خەڵکی پێی پێبکەنن، تیا بچێت، تیا بچێت». حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

فەرموودەکە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە لەسەر ئەوانەى کە درۆ دەکەن بۆ ئەوەى گاڵتە بکەن وخەڵکی پێبکەنێت، ولە ناشیرینترین کردەوەکانە، وبۆیە هەڕەشەیەکی توند هاتووە لەسەر حەرامکردنی چونکە لە ڕەوشتە ناشیرین وقێزەوەنەکانە کە پێویستە مسوڵمان خۆی لێ بەدوور بگرێت، ولێی دوور بکەوێتەوە وزمانى پاک بکاتەوە لە درۆ کردن لە هەموو کات وحاڵەتێک، مەگەر چەند حاڵەتێکی دیاریکراو نەبێت کە شەریعەت ڕێگەى پێداوە. هەروەکو چۆن وتنی قسەی درۆ حەرامکراوە بۆ ئەوەى خەڵکی پێبکەنێت وگاڵتە بکات؛ بە هەمان شێوە حەرامە لەسەر ئەوانەى دانیشتوون لەگەڵی گوێی لێی بگرن ئەگەر بزانن قسەکەى درۆیە وپێویستە ئینکاری لێبکەن وئەگەر کرا دانیشتنەکە جێبهێڵن، لە دەقی فەرموودەکەدا وشەی (ویل) هاتووە کە بە واتای تیاچوون دێت وهەروەها ووتراوە (ناوی دۆڵێکە لە دۆڵەکانى دۆزەخ).