پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیار لە هاوەڵان دەکات -ڕەزاى خوایان لێبێت- : ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟ وئەوانیش ئەو پێناسەیان پێی ووت کە لای خەڵکی زانراوە ئەویش ئەوەیە ئەو کەسە هەژارە کە پارە وشتومەکی نییە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى پێدان کە کەسی مایەپووچ (موفلیس) ئەو کەسەیە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بە چاکەی زۆر ومەزن دێت لە نوێژ وڕۆژوو وزەکاتدان وکردەوەى تر، بەڵام جوێنی داوە وتۆمەتی هەڵواسیوە ولە خەڵکی داوە وپارەی خەڵکی خواردووە وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، وئەم خەڵکە ستەملێکراوە دەیانەوێت مافى خۆیان وەربگرنەوە؛ ئەو مافەی لە دونیا وەری ناگرنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا وەری دەگرنەوە، بۆیە تۆڵەی لێدەکرێتەوە بە دانی چاکەکانى ئەم ستەمکارە بە ستەملێکراوەکان، بۆیە هەرستەملێکراوێک دێت وبە پێی ستەمەکەى لە چاکەکانى دەبات، هەتا پێش ئەوەى دادپەروەری جێبەجێ بێت وهەموو مافى خۆی بە هەقەوە وەربگرێت لەم ستەمکارە ئەگەر ئەم ستەمکارە چاکەی نەما؛ ئەوا لە خراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە وەردەگیرێت ودەکرێتە سەر خراپەکانى ئەم ستەمکارە وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە.