پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی پیاو سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، ونەهی كردووە ئافرەت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات. شەرمگە (عەورەت): هەموو شتێكە كە شەرم دەكرێت لە دەركەوتنی، وشەرمگەی پیاو لەنێوان ناوك بۆ ئەژنۆكانیەتی، وئافرەت هەموو لاشەی شەرمگەیە بەنیسبەت پیاوی نامەحرەم -بیانی-، و بەلای ئافرەتان ومەحرەمەكانی هەتا دەرخستنی ئەو شوێنانە ڕێگەپێدراوە ؛ كە لە حاڵەتی ئاسایی دەردەكەوێت لەكاتی ئیشكردنی لە ماڵدا. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی دوو پیاو بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی، ونەهی كردووە لەوەی دوو ئافرەت بەڕووتی لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاک یان یەك بەتانی ؛ چونكە ئەمە هۆكارە بۆئەوەی یەكێكیان لاشەی بەر شەرمگەی ئەوی تر بكەوێت، وبەركەوتن وەكو سەیركردن نەهی لێكراوە، بەڵكو توندتر نەهی لێدەكرێت؛ بەهۆی ئەوەی خراپەكەی گەورەترە.