explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مسوڵمان جوێن بە برای مسوڵمانی بدات، وئەمە فاسقێتیە ودەرچوونە لە گوێڕایەڵی الله وپێغەمبەرەكەی -صلى اللە علیە وسلم-، وشەڕ وكوشتاری مسوڵمان بەرامبەر بە براكەی؛ لە كردەوە كوفرەكانە، بەڵام كوفری بچووك.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • واجبە مسوڵمان ڕێز بگرێت لە خوێن وناوبانگ وکەسایەتی هەموو مسوڵمانێک.
  • ترسناكی سەرەنجامی جوێندان بە مسوڵمان بە ناهەق؛ ئەوەی بە ناهەق جوێندەدات كەسێكی فاسقە.
  • جوێندان بە مسوڵمان وشەڕ كردن دژی ؛ ئیمان لاواز وكەم دەكاتەوە.
  • هەندێك كردەوە بە كوفر ناودەبرێت؛ ئەگەرچیش ناگاتە پلەی كوفری گەورە كە بكەرەكەی لە ئیسلام دەردەكات.
  • مەبەست لە كوفر لێرەدا؛ كوفری بچووكە كە بكەرەكەی لە ئیسلام دەرناكات بە یەكدەنگی زانایانی ئەهلی سونە، چونكە خوای گەورە -عز وجل- جەختی كردووەتەوە لەسەر برایەتی ئیمانداران تەنانەت لەكاتی شەڕ وناكۆكیشدا دژی یەكتر، هەروەكو دەفەرموێت: ﴿وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَا...(9) إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞ...(10)﴾ [سورەتی -الحجرات-] واتە: ﴿ئەگەر دوو کۆمەڵ لەئیمانداران دژ بەیەکتر جەنگیان کرد ئەوە لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن...(9) بێگومان باوەڕداران برای یەکترن...(10)﴾.