لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ ئەویش دوو كردەوەی باسكرد: یەكەم: خواردن بەخشین بە هەژارەكان، ئەمیش خێركردن ودیاری ومیوانداری و وەلیمە دەگرێتەوە، وفەزڵی زیاتر دەبێت لە ڕۆژی برسێتی وگرانی. دووەم: سەلامكردن لە هەموو مسوڵمانێك، ئەگەر بیناسیت یان نەیناسیت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • بەپەرۆشی هاوەڵان بۆ فێربوونی ئەو تایبەتمەندی وکردەوانە لە ئایندا کە سوودی دەبێت بۆ دونیا وقیامەت.
  • سەلام كردن وخواردن بەخشین لە چاكترینی نێو كردەوەكانن لە ئیسلامدا ؛ چونكە فەزڵ وپلەیان بەرزە لەبەر پێویستی خەڵکی پێیان لە هەموو كاتێكدا.
  • بەم دوو خەسڵەتە چاكەكاری دێتە دی بە قسە وكردەوە، وئەمەش باشترین شێوازی چاكەكارییە.
  • ئەم تایبەتمەندی وكردەوانە پەیوەستن بە مامەڵەكردنی نێوان مسوڵمانان، وتایبەتمەندی وكردەوەی تر هەیە سەبارەت بە مامەڵەكردنی بەندە لەگەڵ پەروەردگاری.
  • دەستپێكردن بە سەلامكردن تایبەتە بە مسوڵمانان، مسوڵمان دەست پێشخەری ناکات بەسەلام کردن لە كافرەکان.