پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ ئەدەبی سەلامكردن لەنێو خەڵكی، ئەوەی بچووكە لە تەمەندا سەلام دەكات لە ئەوەی گەورەیە لە تەمەندا، سواری سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وژمارەیەكی كەم لە خەڵكی سەلام لە ژمارەی زۆر دەكەن.