میقداد وئەوانەى لەگەڵیدا بوون -ڕەزای خوایان لێبێت- پاش ئەوەى ئاژەڵیان دەدۆشی وبەشێک لە شیرەکەیان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دادەنا بۆئەوەی بێت وبیبات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە شەودا بهاتایە وئەوانی تر خەوتوو بووایەن؛ سەلامی دەکرد بە دەنگێکی مامناوەند بەشێوەیەک کە ئەو کەسەی خەوتوو بوو بەخەبەر نەدەبووەوە، ولە هەمان کاتدا ئەوەى بەخەبەر بووایە گوێی لێدەبووە.