پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات هەرکەسێک سەیری مرۆڤێکی تر بکات بە دزییەوە لە پشتی دەرگاوە یان کونێکەوە یان لەسەر دیوارەوە، وئەو کەسەی سەیری دەکرێت شتێکی تێبگرێت وەکو بەردێک یان هەرشتێکی تر یان شتێک بکات بە نێو چاویدا وچاوی کەسە سەیرکەرەکە دەرپەڕی وکوێر بوو یان هەرئازارێکی تری پێگەیشت، ئەوا ئەو کەسەی ئەمەی ئەنجامداوە هیچ تاوان وگوناهێکی لەسەر نییە و دیەش نادات بەرامبەر ئەم کردەوەیە؛ چونکە ئەو کەسەی کە سەیری کردووە ئەو دەستدرێژی کردووە وتاوانبارە بەهۆی ئەم کردەوە ناشیرینەوە.