پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەندێک مافەکانی مسوڵمان دەکات لەسەر برای مسوڵمانی، مافى یەکەم: وەڵامدانەوەى سەلامکردنی هەرکەسێک کەسەلامت لێ دەکات مافى دووەم: سەردانیکردنی نەخۆش ودڵدانەوەى. مافى سێیەم: شوێنکەوتنی جەنازە لەماڵەوە بۆ شوێنی نوێژکردن لەسەری وپاشان هەتاوەکو دەخرێتە گۆڕەوە مافى چوارەم: وەڵامدانەوەى بانگهێشت کردنت بۆ خواردنی نانی هاوسەرگیری وهور خواردنێکی تربێت. مافى پێنجەم: وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت ودەڵێت: (الحمد لله) واتە: (حەمد وستایش بۆ الله)، پێی بڵێیت: (یرحمک الله) واتە: (خواى گەورە ڕەحمت پێبکات)، پاشان ئەوەى پژمی دەڵێت: (يهديكم الله ويصلح بالكم) واتە: (خودا هیدایەتتان بدات وکاروبارتان باش بکات).