لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکترینی خەڵکی لە خواى گەورە ئەوانەن کە لە سەرەتادا سەلام دەکەن ». ولە گێڕانەوەى (الترمذي)دا: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر دوو کەس بە یەکتر بگەن کامیان سەرەتا سەلام بکات؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەیان نزیکترە لە خودا». صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

خێرترینی خەڵکی ونزیکترینیان لە پەرستنی خواى گەورە ئەو کەسەیە کە سەرەتا سەلام دەکات لە براکانی چونکە ئەو سەرەتا دەستیکرد بە ئەنجامدانى پەرستنێک کە ئەویش سەلامکردنە وخێرا بوو لە ئەنجامدانى ئەمیش بۆ بەدەستهێنانى ڕەزامەندی وپاداشتی خواى گەورە، وئەمیش بووە هۆی ئەوەى نزیکتر ببێتەوە لە خواى گەورە وزیاتر ملکەچی فەرمانەکانى بێت.