پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دەنگدابڕین لەگەڵ مسوڵمان بۆ زیاتر لە سێ شەو، بەشێوەیەک هەریەکەیان بەئەوی تر دەگات وسەلامی لێناکات وقسەی لەگەڵدا ناکات. وباشترینیان ئەوەیە کە هەوڵدەدات ئەم دەنگدابڕانە نەهێڵێت، ومەبەست بەدەنگدابڕان لێرەدا ؛ ئەگەر بەهۆی شتی کەسیەوە بێت، بەڵام ئەگەر دەنگدابڕان بێت لەپێناو مافى خواى گەورە -سبحانە وتعالى- وەکو دەنگدابڕان -هەجرکردنی- تاوانبار وبیدعەچی وهاوڕێ خراپەکان؛ ئەمە هیچ کاتێکی دیاریکراوی نیە، بەڵکو بەستراوەتەوە بە بەرژەوەندی لەم دەنگدابڕانە، وئەگەر ئەم بەرژەوەندیە نەمێنێت ئەویش نامێنێت.